
كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌كار و پرۆژه و داهێنان و چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى هونه‌رى كوردى به‌گشتى، دانانى خاڵى وه‌رچه‌رخان بۆ پێشكه‌وتنى هونه‌رى كوردى.
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، راگرى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌مامۆستا و قوتابییان و میوانان، له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆ.
چالاكى ساڵانه‌ى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان، له‌پاشاندا ده‌ستكرا بهچالاكییهكانى به‌شى میوزیك و به‌شى سینه‌ما، هاوكات له‌ده‌ستپێكدا سروود و گۆرانى "بۆ كوردستان" پێشكه‌شكرا، كه لهئامادهكردن و دابه‌شكردنى میوزیك قوتابى نوێنه‌ر هۆگر بوو، له‌پاشاندا سروودى "كوردستان شههیدیستان"، لهئامادهكردنى قوتابى "گۆڤه‌ند" بوو، هه‌ر له‌وێدا گۆرانى "كیژۆڵه‌ى كوردستان" لهئامادهكردنى "م.یادى" بوو، جگه له‌مه‌ش سروودى "راپه‌ڕین" لهئامادهكردنى قوتابى "سه‌ركه‌وت بورهان" بوو، له‌ته‌ك ئه م سروود و گۆرانیانه "هه‌ولێر" گه‌شتێكى گۆرانى بوو لهئامادهكردنى قوتابى "سه‌رمه‌ند فوئاد"، له‌پاشاندا پارچه میوزیكى " بین النخیل"، كه لهئامادهكردنى "م.هه‌ردى عوسمان" بوو.
دواى پێشكه‌شكردنى چالاكییه‌كانى به‌شى میوزیك، نمایشێك بۆ دوو كورته فیلم له‌لایه‌ن قوتابییانى به‌شى سینه‌ما و شانۆ پێشكه‌شكرا، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه ئه‌م چالاكییه توانا و وزه‌ى قوتابییانى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى به‌ده‌رخست، كه تاچه‌ند هۆگرى هونه‌ر و جوانى و داهێنان و پێشكه‌وتنن، بێگومان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له‌پێشكه‌وتنى هونه‌رى كوردى به‌گشتى، هاوكات له‌ماوه‌ى پێشووتردا به‌شى شێوه‌كارى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان به‌تابلۆكانیان داهێنانیان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه خسته روو، ئه‌مه‌ش ههنگاوێگه بۆ پێشكه‌وتنى هونه‌رى كوردى له‌رووى شێوه‌كارییه‌وه.