
.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ، بەئامادەبوونی جێگری باڵێۆزی هۆڵەندا لەعێراق، ، د. مەهدی کەڕاڕ نوێنەری زانکۆی وانگین لەوڵاتی هۆڵەند بۆ پڕۆگرامی OKP، لە میوانخانەی زانکودا، بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە ئەو کاندیدانەی ، کە قۆناغی یەکەمیان لەپرۆگرامی OKPی هۆڵەندی بەشداریان کردووە،، شایەنی باسە هەر لەو پڕۆگرامەدا شەش (6) زانکۆی عێراقی بەشدار بوون ، بۆ پێزانین زانکۆی سەلاحەدین سەرۆکی هەموو تیمەکانی زانکۆکانی عێراقە.
ئەوەی شیاوی باسە، پ. د. شێروان ساڵح یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، ب د. عیسام خەلیل بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەۆڵەتییەکان و نوێنەری زانکۆکانی عێراق ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون.