
بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی ڕاوندی یەكەم و دووەمی خولەكانی ماستەرشێفدا دابەشکرا
ڕێککەوتی ۲۹ـی ٥ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " میكایلێ کامێرۆتا" كونسوڵی ئیتالیا، "د. مهاباد سعدی علی" رێكخەری پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەسی زانکۆی سەلاحەدین و "م.حسێن احمد مستەفا" بەڕێوەبەری CDC "پ.ی. جبرائیل احمد" سەرۆك بەشی كارگێڕی رێكخراوە گەشتیارییەكان ڕێوڕەسمی دەڕچوونی ڕاوندی یەكەم و دووەمی خولەكانی ماستەرشێف بەڕێوەچوو.
شیاوی ئاماژەیە خولەكە لەلایەن كونسڵخانەی ئیتالیا پاڵپشتی دارایی كراوبوو بەشداربووان پێكهاتبوون لە 30 قوتابی زانکۆی سەلاحەدین، لەگەڵ كۆتاییهاتنی خول بەبڕوانامە بەسەر دەرچواندا دابەشكرا، هاوكات هەلی كاركردنیان لە لقەكانی دۆن جێنارۆ
پێبەخشرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.