
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشوازى له‌شاندێكى كۆلیژى كشتو‌كاڵى زانكۆى ئه‌نبار كرد، له‌دیدارێكدا باسیان له‌به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى زانستى نێوده‌وڵه‌تى كرد، كه به‌هاوبه‌شى له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئه‌نبار ده‌به‌سترێ، ئه‌مه‌و كۆنگره‌كه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین سازده‌درێ، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتگیرى له‌به‌ستنى ئه‌و كۆنگره زانستییه‌ى كرد، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه بوارى كشتوكاڵ ده‌بێ بهتوێژینهوهكان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێ. له‌لایه‌كى دیكه‌وه گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هه‌موو بواره‌كانى ئه‌و كۆنگره زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه تاوتوێ كرا و چه‌ندین میكانیزم دانرا بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و كۆنگره‌یه، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ر یه‌ك لهیاریدهرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ، راگرى كۆلیژى كشتو‌كاڵى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و چه‌ند سه‌رۆك به‌شێكى كۆلیژى كشتوكاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.