
به‌سه‌رپه‌رشتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ماتماتیک به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٢بهسهرپهشتی پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژی زانست و مامۆستایانی به‌شی ماتماتیك و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی حزبی و حكومی، بە هاوکاری رێکخراوەکانی WAMS ،CIMPA ،RNTA و خوارزمی سێیه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ماتماتیك بە به‌ڕێوه‌چوو، ئەم کۆنفڕانسە لە کۆلیژی زانست-بەشی ماتماتیک بۆ ماوەی سێ رۆژ لە رێکەوتی ٢٩-٢٠٢٢/٠٨/٣١ بەڕێوەدەچێت.
جێگای باسه له‌م كۆنفڕانسه كۆمه‌ڵێك زانا و پڕۆفیسۆری بواری ماتماتیك تیایدا به‌شداربوون وه‌گ:
کریستۆڤ ریتزینسالەر/ سەرۆکی ڕیکراوی سیمپا/فر‌نسا
کۆرادۆ فالکۆنی/ ئیتالیا
ابراهیم کریمی/ کەنەدا
کامران دیڤانی ئازەر/ئیران
لائورا گیاتی/ ئیتالیا
لێیا تێراچینی/ ئیتالیا
میشێل جامبو/فر‌نسا
رشید زەئاری نەهەندی/ ئیران
رحیم زئاری نەهەندی/ئیران
ڤالەریۆ تەلەمانکا/ سەرۆکی رێکخراوی RNTA/ ئیتالیا
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.