
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشوازى (د.میامین الگائی) نوێنه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى زانكۆ به‌ریتانییه‌كان كرد، ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كان كرا، له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى دیكه‌ى جیهان، به‌تایبه‌تیش زانكۆ به‌ریتانییه‌كان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌هۆى باروودۆخى نوێى جیهان و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا و ئاماده‌كردنى مامۆستایان له‌هه‌موو بواره‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده و فێركردن، جه‌ختیش له‌هه‌موو ئه‌و بڕیاره نوێیانه كرایه‌وه، بۆ فێركردنى نوێ له‌بواره زانستییه‌كاندا، له‌ته‌ك ئاماده‌كارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر كێشه، كه دێته‌پێش په‌روه‌رده و فێركردن، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ پشتگیرییه‌كى ته‌واوى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانیان، بۆ زیاتر خزمه‌تكردن زانست و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاسته‌كه‌ى، به‌هۆى ئه‌نجامدانى خولى په‌روه‌رده‌یى و زمان، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه چالاكییه زانستییه‌كان له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وامن به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى.