
باران هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر به‌شه ناوخۆییه‌كان نه‌بووه
د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولره‌زاق بریكارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر به‌یاوه‌رى یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان، سه‌ردانى به‌شه ناوخۆیی "شه‌هید شه‌وكه‌وت شێخ یه‌زدین"یان، كرد، له‌وێدا به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى به‌شه ناوخۆییهكه كرا و دڵنیابوون له‌وه‌ى ئێستا هه‌موو شتێك سه‌قامگیره و قوتابییان تیایدا نیشته‌جێن، هاوكات بارانى ئه‌مڕۆش هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر به‌شه ناوخۆییهكه نه‌بووه، چونكه له‌ماوه‌ى پێشتردا هه‌موو به‌دواداچوونێك كرابوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، بۆیه هه‌موو كێشه‌كانى نێو به‌شه‌ناوخۆییه‌كه چاره‌سه‌ركراوه.