
بهناوی خوای گهورهومیهربان
ئامادهبووانی خۆشهویست..
میوانانی بهڕێز..
مامۆستایانی ماندونهناس و دڵسۆز
دەرچووانی ئازیز ... خانهوادهی سهربهرزی دهرچووان
خۆشبهخت و سهربهرزین، به یهكهوه ئاههنگی دهرچووانی پۆلێكی تر له دهرچووانی بهشه جیاجیاكانی كۆلێژهكانی زانكۆی سهلاحهدین- ههولێر دهگێڕین كه ژمارهیان (5240) قوتابییه، بەمبۆنەیەوە بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، جوانترین پیرۆزبایی لە خۆمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێوەی دەرچووان و خانەوادەکانتان دەکەین، ئومێدی داهاتوویەکی گەشتر لە ژیانی کرداری بۆ یەکە یەکەتان دەخوازین.
دەرچووانی لە دڵاشیرین...
ئەمڕۆ کە بە ڵێن دەدەن بە خاکی کوردستان و خوێنی شەهیدان کار بکەن بۆ گەشەپێدانی کوردستان تا ببنه داینەمۆی گۆڕانکاری و تازەکردنەوەو ریفۆرمی دامەزراوەکانی هەردوو کەرتی تایبەت و حکومەت هەر یەکەتان بە پێی پسپۆڕی خۆتان.
بەڕێزان...
زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە ماوەی (٣٨)مین ساڵەی تەمەنییدا، کە (٣٨) خولی دەرچووان بەڕێ دەکات، خزمەتی زانستی بەرچاوی بە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان کردووە لە بواری( فەرهەنگی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە)و بۆتە هەوێنی دروستبوونی دەیان زانکۆو پەیمانگای حکومی و تایبەتی، ئەگەر ئێستا خاوەنی کەمپی تایبەت بەخۆی بوایە و كۆمهڵهی پزیشكی جیانهكرابوایهوه ئێستا ئاستی زانستی ئەو زانکۆیە بە بەراورد بە زانکۆ ناودارەکانی ناوچەکە زانکۆی سەلاحەدین- ههولێر لە ریزی هەرە پێشەوەی دەبوو، بە هەوڵی مامۆستایانی ماندونەناس و کارمەندە دڵسۆزەکان و قوتابیانی ئاستی بەرزی خۆمان هەنگاو بەرەو پێشەوەترین دەنێن تا رکابەری ناوەخۆییەوە بەرەو رکابەری جیهانی بڕۆین.
خۆشەویستان...
لەوبۆنەیهدا گرنگەدا، دەمانەوێت بڵێن زۆر دڵخۆشین بە هەنگاوە سەرەتاییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە نێو هێڵه گشتییهكانی بهرنامهی كاری خۆیدا لەسەر ئاستی خزمەتگووزاریدا لە بڕگەی سێزدەیەم: بایەخی بە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیداوە لە رێگەی پێشخستن و بەرزکرنەوەی ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووی چەندایەتی و جۆری و فەراهەمکردنی دەرفەتی لەبار بۆ خوێندن و توێژینەوەی زانستییداوە، ئەمەش وا دەکات ئاستی توێژینەوەو خوێندنی باڵا هەنگاوی باش بەرەوپێشەوە بەرێت لە چوار ساڵی داهاتوودا.
ئامادەبووانی خۆشەویست ....
ئەمساڵ زانكۆمان زۆرترین چالاکی زانستی و ئەکادیمی و هونەری و وەرزشی ئەنجامداوە بە ئەنجامدانی (٩) کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی و (٢) کۆنفڕانسی زانستیی نیشتیمانی، (٣٥) وۆرکشۆپی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی،(٣) سمپۆزیۆم، پێشانگای زانستی نێودەوڵەتی، (١٠) فیستیڤاڵ و کەرنەڤاڵ و مەڕاسیم و رێزلێنان، ئەمە سەرباری ئهنجامدانی زیاتر له (800) توێژینەوەی ئاست بەرز لە کە لە گۆڤارە ناوەخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەلایەن مامۆستایانمان بڵاوکراونەتەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆمەڵگای کوردستانی و لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و وەزارەت و دەستەو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە کاری هاوبەش. هاوشان لەگەڵ ئەو چالاکییانەدا (310) یاداشتننامەی لە یەکگەیشتن لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکان واژووکراوە و ئاستی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمایەتی و وڵاتانی عەرەبی و جیهانی بەرزبۆتەوەو بە تایبەت لەگەڵ زانکۆ ناودارەکاندا لە ئاڵوگۆڕی ئەزمونی هاوبەشی ئەکادیمی، بەرهەمی ئەمەش لە دایکبوونی زمانی چینی لە کۆلێژی زمان كردنهوهی بهشی پهیوهندی نێودهوڵهتی و دبلۆماسیهتی كه زمانی ئینگلیزی دهخوێنرێتكو ئەنجامدانی کۆنگرەو کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بووە، هەر لە ژێر رۆشنایی ئەو پەیوەندییانەدا تیمێکی راهێنراومان هەیە کە پڕۆگرامی زانکۆ بگۆڕین کە هاوشانی پڕۆگرامی زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان بێت، هەنگاوی یەکەمەیش لە زۆرینەی کۆلێژەکان سیستەمی سمستەر لە قۆناغی یەکەمی ئەمساڵ دەسپێدەکەین و لە ساڵانی داهاتووشدا بە پێی ئەو واقیعەی دێتەى ئاراوە کار بۆ پەیڕەوکردنی بۆڵۆنا پڕۆسس دەکەین ههرچهنده له كۆلێژی ئەندازیاری ئهمساڵ پهیڕهوی بۆڵۆنا پڕۆسس دەكهین.
لە کۆتاییدا جارێکیی تر رێز لە هەوڵ و ماندووبونی مامۆستایان وکارمەندان و سەرکردە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی زانکۆمان دەگرین کە بوونتە هۆی سەرکەوتنی ئێوەی خۆشەویست و لە دایکبوونی ئاهەنگێکی وا گەورە کە تیایدا دەرچوونامەی تیاوەربگرن.
هەر ئاوەدانبێت کوردستان، پیرۆزە لە شاری پێکەوەژیان و کلتوورە جیاوزەکان، شاری هەموو کەسێک، شاری هەولێری ئامێزکراوە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان، هەولێری پتەختی هەرێمی کوردستان.
بژی کورد، بژی کوردستان
ئێوەش هەر شاد و سەرکەوتووبن
سوپاس بۆ ئامادەبوونتان
پ.د.احمد انور دزەیی
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
١٠/١٠/٢٠١٩
بەشی یەکەم
بەشی دووەم