
بە هەماهەنگی زانکۆی سەلاحەدین خولێکی ڕاهێنانی تواناسازی بەڕێوەچوو
بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی کار لەسەر ڕاسپاردەی "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و به ئامادهبوونی "م. حسین احمد مصطفى" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار CDC و "پ.ی. هەردەوان محمد كاكەشێخ" رێكخەری سەنتەر، بەشدارییان لە خولی ڕاهێنانی بەرزکردنەوەی تواناكان (Increasing Capacity of CDC staff-Iraq & KRI) كرد.
ئهم خوله بۆ بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان رێكخراو بوو، خولی ڕاهێنانەکە لەسەر ئەركی ڕێکخراوى سپارک (Spark) بوو بە پاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا و لە جێبەجێكردنی كۆمپانیای دۆنیک Donic.
لە چوارەم رۆژی ڕاهێنانەكەدا، دیاری سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین پێشكەشی ڕێکخراوى سپارک و كۆمپانیای دۆنیک كرا، هاوكات مەدالیای رێزلێنانی سەرۆكی زانكۆ بەخشرایە رێكخەرانی ڕاهێنان.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر .