
له‌پێناو بره‌ودان به‌تواناكانى قوتابییان به چاودێرى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ، 3مین كۆنفرانسى پێشبڕكێى ساڵانه‌ى توێژینه‌وه‌ى قوتابییان سازدرا، له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ وتارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه، هاوكات له‌نێوه‌ندى وتاره‌كه‌یدا گوتى "لە سێیەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی پێشبڕکێی باشترین پرۆژەی دەرچوون بۆ قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین، کە بە بەشداری (18)توێژینەوەی قوتابییە لە قوتابیانی قۆناغەکانی کۆتایی لە سەر ئاستی گشت کۆلێژەکان کە تیایدا (18) مامۆستای بەڕێزو دڵسۆزیش سەرپەرشتیاری توێژینەوەکانیان کردوە، لە ئەنجامی ماندووبون و رێنیشاندانی ئەوانیشەوە ئەو پێشبڕکێییە ئاست بەرزە ئه‌نجامدراوه، بۆیە لێرەوە دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و ستافی لێژنەی ئامادەکاری ئەو کۆنفڕانسە دەکەم، هەروەها سوپاسی راگرایەتی کۆلێژەکان و سەرۆکایەتی بەشەکان و لێژنەکان لەسەر ئاستی کۆلێژەکان دەکەین کە پاڵپشت بوونە بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە تا ئەو کۆنفڕانسەی لێبێتە بەرهەم. له‌پاشاندا پ.د.نه‌بیل عادل به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى و پرۆگرامه‌كان، وتارێكى پێشكه‌شكرد باسى له‌تواناى قوتابییان كرد، كه هه‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانیان به‌ره‌و پێشبردن و پێشكه‌وتنه.
دواتر ده‌ستكرا به‌پێشكه‌شكردنى توێژینه‌وه‌كان، ئه‌مه‌و قوتابییه توێژه‌ره‌كان هه‌ر توینهوهى خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ر یه‌ك له‌توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به‌یه‌كێك له‌كایه‌كانى كۆمه‌ڵگه بوو، ده‌كرێ له‌داهاتوودا سوودى هه‌بێ چ بۆ بوارى توێژینه‌وه یان بۆ پراكتیكردن له‌بواره جیاجیایهكان.
له‌پاشاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابییانى توێژه‌ر و مامۆستایانى سه‌رپه‌رشتیار كرا. بۆ پێ‌زانین ژماره‌یه‌كى زۆر له‌مامۆستا و قوتابییانى زانكۆ ئاماده‌ى ئه‌و كۆنفرانسه بوون.