
بەئادەبوونی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر کۆنفرانسێکی زانستی لەنێوان زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر لەگەڵ زانکۆکانی العراقیە لەشاری بەغداد- تیشکی نێودەوڵەتی ، کۆلیژی معارفی الجامع بەناونیشانی " هاتنەکایەوەی رەوتەکانی تەکنەلۆژیای نوێ لەکۆمپیوتەر و بابەتەکانیتر" بەشێوەی ئۆلاین ئەنجامدرا، لەسەرەتای ئەو کۆنفراسەدا د.سەباح قاسم نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا جەختی لەگرنگی تەکنەلۆژیای نوێ کردەوە و سوپاسی هەر چوار زانکۆی کرد، بەهۆی سازدانی ئەوجۆرە کۆنفرانسانە.
ئەوەی شیاوی باسە ٣٢ توێژینەوە لەو کۆنفرانسە پێشکەشکرا، هەموو توێژینەوەکانیش جەختیان لەپێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەکردەوە، ئەو خاڵانەش خرایە روو، بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا، تا قوتابییان و مامۆستایان بەکاری بێنن، هاوکات د.عیسام خەلیل بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆدا لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری بوو.