
به‌ئاماده‌بوونى پ.د. مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، راگرى كۆلیژى ئه‌ندازیارى و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى هواوى، خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابییانى پێشبڕكێى هواوى دابه‌شكرا، ئه‌مه‌و سێ قوتابى به‌ناوى تیمى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
هاوكات ئه‌و پێشبڕكێیه، به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجامدراوه، له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا باسى له‌هێنانه ئاراى سه‌نته‌رى هواوى كرد و خۆشحاڵى خۆى دهربرٍِى سه‌باره‌ت به‌و خولانه‌ى له‌م سه‌نته‌ره‌دا ئه‌نجام ده‌درێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه م.ماردین عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى سه‌نته‌رى هواوى له‌و رێوڕه‌سمه‌دا خه‌ڵاتى به‌سه‌ر قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرد و هیواى خواست له‌داهاتوودا بتوانن لهپێشبڕكێیه جیهانییه‌كان به‌هه‌مان شێوه بتوانن سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن.