
دووساڵ بەر لە ئەمڕۆ زانکۆی سەلاحەددین ۱٥ قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری بەشی فڕۆکەوانی بۆ مەبەستی تەواوکردنی خوێندن نارد بۆ ئهكادیمیای فڕۆكهوانیی شاهانەی ئوردن.
خوێندن لەو ئهكادیمیایە دوو ساڵە و لهم ماوەیەدا خوێندکاران تهنیا بابهته پراكتیكییهكان دهخوێنن.
، بەشی فڕۆکەوانی زانکۆی سەلاحەدین ٤ ساڵە لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەددین کراوەتەوە لەگەڵ کردنەوەی بەشەکە بڕیار بوو قوتابییان دوو ساڵی کۆتایی بۆ خوێندنی پراکتیکی بنێردرێن بۆ ئۆکراینا، بەڵام بەهۆی جەنگەوە گرێبەستیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵوەشایەوە و دواتر زانکۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەکادیمیای فڕۆكهوانیی شاهانەی ئوردن کرد.
قوتابییان لەو ئەکادیمیایەدا دوو بڕوانامەیان دەبێت، یەکەم؛ بڕوانامهی بەكالۆریۆس له زانكۆی سهلاحهددین و دووەم؛ مۆڵهتی میکانیکی و چاکردنەوەی فڕۆكهوانییان له ئوردن پێدهدرێت".
قوتابییانی بەشی فڕۆکەوانی دوو ساڵی یەکەم وانە تیۆرییەکان لە زانکۆی سەلاحەددین دەخوێنن و دوو ساڵی کۆتاییش لە ئهكادیمیای فڕۆكهوانیی شاهانەی ئوردن دەخوێنن.
ئەوە یەکەم کاروانی قوتابییان بوو و زانکۆی سەلاحەدین گرێبەستی لەگەڵ ئەکادیمیای شاهانە بۆ ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت."
قوتابییان پێشتر ئاگادار دەکرێنەوە و گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت کە دەبێت لەسەر حیسابی خۆیان لە ئوردن بخوێنن.
جێگای ئاماژەپێدانە لەماوەی دوو ساڵی خوێندن "پ. ی. د. کامەران یونس محەمەد ئەمین"، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەریی "پ. د. حسێن سەعد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "د. عائد عکاب مرعی"، سەرۆکی بەشی فڕۆکەوانی و"م. سۆران عەبدوڵا"، بەڕێوەبەری دارایی زانکۆ و "دەوەن دلێر"، نوێنەری قوتابیان بۆ مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخ و ڕەوشی قوتابیانی بەشی فڕۆکەوانی سەردانی ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی شاھانەی ئوردنی کرد.
لەم سەردانە فەرمییەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە نزیکەوە چاوی بە سەرۆکی ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی شاھانەی ئوردنی کەوت و دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ کرد سەبارەت بە ڕەوشی ئەکادیمی و زانستی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین.