
(پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە دیوانى سەرۆکایەتى زانکۆ، بە ئامادەبوونى (پ.ی.د. جەوهەر فەتاح) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و (پ.ی.د. مستەفا ێابر) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى، پێشوازیان لە (د.سەردال گیوندوز) سەرۆکى کۆمەڵەى زانکۆکانى (قوبرس بۆ پزیشکى و کۆمەڵناسی) و زانکۆى (نیشانتاش-تورکیا)، (ئایدن مەعروف) ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە لیژنەى پەوەردە و خۆێندنى باڵا، (چیاء ئۆزتورکلار)بەڕێوەبەرى گشتى و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە وڵاتى قوبرێ و (د.بەریش یەشلیباش) بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێوەدەوڵەتیەکان لە زانکۆى ناوبراو. لەم پێشوازییەدا؛ گرێبەستێکى ئەکادیمى لەنێوان زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆى قوبرسدا واژۆ کرا؛ بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە زانستییەکانیان، هەماهەنگى لە پەرەپێدانى توانا مرۆیی و ئاڵوگۆڕە زانستییەکان لە ئەنجامدانى کۆنفرانس و توێژینەوەى هاوبەش، سوود وەگرتن لە مامۆستایانى هەردوو لایەن. کارئاسانى و هاوکارى بۆ ئەو رێژەى بەرچاوەى لە قوتابیە کوردانەى، بەتایبەت دەرچووانى زانکۆى سەلاحەدین، لەوێدا درێژە بە خوێندنى باڵا دەدەن. بێگومان ئەمەش یەکێکە لەو هەماهەنگیانەى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ زانکۆ نێوەدەوڵەتیەکانى تردا لەسەر ئاستى جیهان هەیەتى، کە تاوەکو ئێستا ڕەنگدانەوەى پۆزەتیڤانەى لە بەرەوپێشبردنى ئاستى خوێندن و بەرزکردنەوەى کوالیتى سیستەم و پڕۆسەکانى خوێندن هەبووە. شایانى باسە ئەم کۆمەڵە زانکۆییە (٣٠) هەزار قوتابی بە بوونى (١٨٠٠) مامۆستا لەخۆدەگرێت، سەرۆکایەتى زانکۆى ناوبراویش قوتابیانى کوردستانیشى وەکو نموونەى زیرەکى و لێهاتوویی ناوبرد.