لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی زمانی چینی کۆلێژی زمان بە پاڵپشتی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چین و هاوبەشی زانکۆی سۆران ساڵیادی ڕۆژی زمانی نەتەوەیی چینی بەرزڕاگیرا.
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و “ جین جانگ شین “ جێگری کونسوڵی کۆماری میللی چین لە هەولێر و سەرۆکی زانکۆی سۆران و “ پ.ی.د.سامان حسین عمر” ڕاگری کۆلێژی زمان و سەرۆکی بەشی زمانی چینی ساڵیادی ڕۆژی زمانی نەتەوەیی چینی بەرزڕاگیرا .
بەدرێژایی مەراسیمەکە لەلایەن قوتابیانی بەشی زمانی چینی چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشکرا کە بوونە مایەی سەرنج و خۆشحاڵی ئامادەبووان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.