
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بریکاری وەزیر و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان دەکات
ئەمڕۆ هەینی 2021/12/17 د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەیاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری مادی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە و رایگەیاند خۆشبەختانە زەرەرو زیانەکان تەنھا زیانی مادیین و گیانی قوتابیان و خوێندکارە ئازیزەکانمان سەلامەتن .
لەلایەکی دیکەوە وەزیری خوێندنی باڵا وتویژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینیشی ڕاسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان یکەن بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت.
بۆ ئەمەش بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشوی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابییان خوێندکارانی بەرایی. بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتوە.
لەلایەکی دیکەوە پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەلێدوانێکدا گوتی: رۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەمەبەستی دیراسە و لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بەتاوتۆیکردنی گرفتی لافاوەکە و رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرز و دواخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز.