ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی ١٥ـی ٦ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین “ بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.موسا محمد “ ڕاگری کۆلێژی ئاداب مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و توێژەر و نووسەر سازکرد کە لە ماوەی ڕابردوودا سەدان بەڵگەنامەی مێژوویی دانسقەیان پێشکەش بە (یەکەی بەڵگەنامە مێژووییەکان)ی سەنتەری ڕۆشنبیری کردووە.
جێگای باسە هەریەکە لە (پ.ی.د. شاڵاو عبدالخالق) بەڕێوەبەری سەنتەری ئاکادیمی و ڕۆشنبیری زانکۆ و (پ.ی.د. بورهان حاتەم گۆمەتاڵی) بەرپرسی یەکەی بەڵگەنامە مێژووییەکان وتاریان پێشکەشکرد و سوپاسی ئامادەبووانیان کرد لە بەرامبەر پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی مێژوویی و قەڵغانی ڕێزلێنانی زانکۆیان پێبەخشرا.