
سێشەممە رێککەوتی ٣١/١/٢٠١٧ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین، دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی د. محمد شاکر راگری کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان و د. عوسمان هەڵەبجەیی و د. ئیبراهیم مامۆستا لە کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان، پێشوازی لە شاندێکی کوێتی کرد کە پێکهاتبوون لە د. عومەر ئەحمەد ئەلکندری کونسوڵی گشتی کوێت لە هەرێمی کوردستان و سەید تاریق ئەلعیسی سەرۆکی کۆمەڵەی ئەلغاسە لە وڵاتی کوێت.
لەدیدارێکدا باس لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و دەستەی ناوبراو کرا، بەتایبەتی لەبارەی هاریکاری و سازدانی چەندین توێژینەوەی زانستی لە بواری ئایینی ئیسلام و نەهشتنی بیری تیرۆرو توندڕەوی لە ئایینی ئیسلامدا. هەر لە دیدارەکەدا شاندی میوان چەندین کتێبی بەنرخی پێشکەش بە زانکۆی سەلاحەدین کرد و ئامادەی زانکۆکانی کوێتی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دیکەی لە بواری بەرەودان بە زانست دەربڕی. لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی شاندی میوانی کرد لە پێدانی کتێبی بەنرخ و هەر جۆرە هاوکارییەکی دیکەی زانستی.
بەروار :٢٠١٧/٢/١