لەسەر بنەمای پلانی درێژخایەنی “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونى ياريدەدەرانى سةروكى زانكو بۆ بەرەو دیجیتاڵکردنی هەموو کارەکانی زانکۆ و گەیشتن بە وێستگەی Paperless لەکارکردن لە ناو زانکۆی سەلاحەدین، كاروبارەکانی پشتگیری بۆ ماموستایان و کارمەندان بۆ وەرگرتنی ڤیزا به مەبەستى جياواز وەک بەشداریکردن لە Training courses، و کۆنفڕانس پشتگيرى خوێندن و چالاکییەکانی ترى ئەكاديمى نێودەوڵەتى و نا ئەكاديمى وەک سەردانی کەسی بۆ دەرەوەی ولات دەكاتە Online .
بە گۆیرەی ئەم هەنگاوانە لە خوارەوە داندراوه ماموستایان و کارمەندان دەتوانن دۆکۆمینتی پێویست دابەزێنن و هیچی تر بو کارەکانیان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ نەکەن بو داواكارى بشتكيرى.
سودەکانی ئەم قۆناغەی ئەلکتڕۆنی و ئۆنڵاین :
١- ئەم گۆڕانكارییە لە كاركردن لەگەڵ بەرەپێشچوونی سەردەميیانە وكارەكانى حوكومەتی هەرێم هاوتەريبە.
٢- دەبێتە هۆکاری چالاككردنى ويبسايتی زانكۆ و سەردانيكەران زياد دەكات كە دواجار سوودى دەبێت لە بابەتى ڕانكينگ بەگويرەى هەندێ بلاتفۆڕمی تايبەت.
٣- بۆ ماموستايان و كارمەندان دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارکردن.
٤- گەراندنەوەی کات بۆ ماموستایان و کارمەندان.
٥- ئەم گوڕانكارییە دەبێتە هۆکاری کەمی بەکارهێنانی وەرەقە و بە ناڕاستەوخۆ ش پشتگیری و چالاکی ژینگەیە بۆ هەولێر و هەرێمى کوردستان .
٦- هەموو داواكارییەكان لەمەودوا دەبێتە داتابیس ئەمەش ویستی درێژخایەنی زانکۆیە.
ت/ دوای ١٥ـی ٦ـی ٢٠٢٦ سەپۆرت لێتەر پێویستە لە وێبسایتی زانکۆ داوا بکرێت.