
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لە د. ئاراس مستەفا ئەحمەد سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە کرد، ئەمەو لەدانیشتنێکدا سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە سوپاس و پێزانینى خۆى خستە روو سەبارەت بەو هاوکاریەى زانکۆى سەلاحەددین پێشکەش بە زانکۆى هەڵەبجە دەکات، لەم رووەوەش سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە رێزى لە د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین نا، هاوکات د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەلاى خۆیەوە سوپاس و پێزانین و رێزلێنانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەى بەرز نرخاند، لەمبارەیەوەش سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەوتەیەکدا هاوکاریکردنى زانکۆى هەڵەبجەى بەئەرک زانى لەهەموو روویەکەوە و ئامادەیى خۆى و زانکۆى سەلاحەددینى دەربڕى بۆ زیاتر هاوکاریکردن و پشتگیریکردنى زانکۆى هەڵەبجە، وەک چۆن پێشتر زانکۆى سەلاحەددین لەرووەکانى دابینکردنى کەرەستەى تاقیگە و بەردەوامى زانکۆى سەلاحەددین بۆ کردنەوەى خولەکانى کارگێڕى و دارایى و تەکنیکى و بەشداریکردنى مامۆستایان بەپێى پێویست بۆ زانکۆى هەڵەبجە خستۆتە روو، لەلایەکى دیکەوە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدرێژەى قسەکانیدا جەختى لەوە کردووە کە هەموومان قەرزارى هەڵەبجەین، تا لەتوانادا بێ لەهەموو رووە زانستییەکانەوە هاوکارى و هەماهەنگى لەتەک زانکۆى هەڵەبجەدا دەکەین بەشێوەیەک ئاستى زانستى و برەو پێدان بەو زانکۆیە هەبێ تا لەئاست هەموو زانکۆکانى کوردستاندا بێ و ناوێکى پڕشنگدار بێ لەنێو زانکۆکان و هەرێمى کوردستاندا.