![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-07/5266984980419044112_1.jpg?itok=0DoN_SRS)
زانکۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی دەزگای ڕوانگە و ژمارەیەک بەرپرسی تایبەت بە بواری پەروەردە و قوتابخانە تایبەتەکان بەشداری لە پڕۆژەی نوێکردنەوەی سیستەمی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە "پ.د.فەرهادعەلی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " عەبدولسەلام
مەدەنی" بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە و نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانەکان ئامادەی بوون.
لەمیانەی ئەم کۆبوونەوەیەد گفتوگۆی تێروتەسەل دەربارەی ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کرا و لە داهاتوو پڕۆژەیەکی تایبەت لەسەر نوێکردنەوەی سیستەمی پەروەردە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.