![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-07/5246926078692417505_1.jpg?itok=vWN9PuQS)
لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکان کە ئەمرۆ ڕێککەوتی ۲٠ ی ۷ ی ۲٠۲٤ لەلایەن دەزگای وێبۆمەتریکس دەرچووە زانکۆی سەلاحەدین هەنگاوی زۆر گەورەی بڕیوە و لە ڕیزبەندی جیهانی زیاتر لە ٣٠٠ پلە پێشکەوتووە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ دەکەین
ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە چونکە زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی ڕابردوو زۆرترین پلەی بڕیوە و نزیکبۆتەوە لە بوون بە باشترین ١٠٠ زانکۆی کیشوەری ئاسیا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.