
پ.ی.د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر سەردنی کۆلێژی کشتوکاڵی کرد.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگادار بوون لە بارودۆخی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانێکی مەیدانی بۆ گشت بەشەکانی کۆلێژ ئەنجامدا.
ھاوکات پ.ی.د.کاوە عبدالکریم زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەکارەکانیدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیدا ھەموو ھەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەدین.