ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢١ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.شەریف مولود” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.ی.د.سامان حسێن “ ڕاگری کۆلێژی زمان پێشوازی لە “ ئەدیساک جانتاتوم “ جێگری باڵیۆزی تایلەند لە عێڕاق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ناوبراو یەکەم جارە سەردانی زانکۆی سەلاحەدین بکات، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لە مێژووی زانکۆ و کۆلێژ و بەشەکان کرد.
لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لە هەماهەنگی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی تایلەند کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و کار و هەماهەنگی پێکەوەیی لە بواری زانستی و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕکردنی قوتابییان و مامۆستایان.
لەلایەکی تر جێگری باڵێۆزی تایلەند لە عێڕاق باسی لە گرنگی ئەم کۆبوونەوەیە کرد و ئاماژەی بەوەکرد کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییەکانی هەردولا دەکەین.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لۆگۆ و دیاری پێشکەشکرد.