ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.ی.د.ئازاد عزیز” بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ کرد کە لە لێژنەکانی کوالیتی گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵتییەکان کار بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان دەکەن .
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی ئاڕاستەکردن لە پای ماندووبوون و هەوڵدانیان بۆ سەرخستنی زانکۆ و خزمەتکردنی توێژەران.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.