
لە زانکۆی سەلاحەدین ژیری دەستکرد یارمەتی قوتابیان و توێژەران دەدات ژیری دەستکرد کە لە ماوەیەکی کەمدا هەموو جیهانی داگیرکردووە و بووەتە جێگەی باس، هاوکات هەموو لایەنە سیاسی و دیپلۆماسییەکان خەریکی بەکارهێنانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و ئەو لایەنەی کە خزمەتی دەکەن.
هەرچەندە ژیری دەستکرد لە جیهان ڕۆژەڤی سەرقاڵ کردووە، کەچی لە هەرێم و عێراق تاوەکوو ئێستا سەرنجی پێویستی بەدەست نەهێناوە.
بۆ پرسی ژیری دەستکرد و کردنەوەی یەکەی ژیری دەستکرد لە سەکتەری خوێندن وەک زانکۆی سەلاحەدین درکمان کرد بە گرنگی ژیری دەستکرد کە یەکێکە لە بابەتە هەنووکەییەکان و هەروەها وەرچەرخانێکە لە گشت بوارە زانستییەکان کە ڕۆژانە مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ دەکات و تێکەڵی بووە".
بە هاوکاری ئەنجومەنی وەزیران سێمپۆزیۆمی شیکاری داتا و ژیری دەستکرد بەڕێوەچوو.
لەوێ جەخت کرا لەسەر داڕشتنی یاسایەک بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و هەروەها ڕێژەی ڕێگەپێدراوی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە توێژینەوە زانستییەکان لە کارە ئەکادێمییەکان و لە نووسراوە گشتییەکان. سێمپۆزیومەکە زۆر سوودمەندبوو و بووە خاڵیکی وەرچەرخان بۆ ڕوونکردنەوەی هەم لایەنی کارگێری و هەم لایەنی ئاسایی و هەم لایەنی زانستی بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی بەرێوەبردنی ژیری دەستکرد لە هەرێمی کوردستان-عێراق".
بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە ئەوەشی خستەڕوو، " سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین هەستاوە بە کردنەوەی یەکەیەکی تایبەت بە ناوی "شیکاری داتا و ژیری دەستکرد" کە ئەوە یەکەیەکە سەر بە سەنتەر دەبێت بینین و ڕوانگەمان بۆ ئەم سەنتەرە ئەوەیە کەوا بتوانین زۆرترین خزمەت بە قوتابیان بگەیەنێن".
بنچینەی سەرەکی بۆ ژیری دەستکرد ئەوەیەکە داتات هەبێت، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم داتانە بە ژیری دەستکرد بووەتە بابەتێکی هەنووکەیی. هەروەها ڕوانینمان بۆ ئەم یەکەیە ئەوەیە کە بۆ شیکاری داتای ئاماری بەکاربهێنین. ئامانجمان ئەوەیە کە ئەو توژینەوانەی هەیە لەگەڵ ژیری دەستکرد تێکەڵی بکەین".
خەڵک ئەوە بە هەڵە تێگەیەشتووە کە وا دەزانێت ژیری دەستکرد هەموو شتێکی پێ دەکرێت بەڵام ژیری دەستکرد پەیوەستە بە داتا، داتا هەبێت شیکاری بۆ دەکات و دەداتە بەکارهێنەر. هەروەها ژیری دەستکرد بەکاردەهێنین بۆ هەموو دامودەزگاکان بۆ دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکان و پێدانی پێشنیار و کارئاسانی کردن. لە هەموو بوارەکانی ژینگە و تەندروستی و کشتوکاڵ کاری لەسەر دەکەین".
ئەم یەکەیە سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توژینەوەیە کە ڕاستەوخۆ سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆ
ئەم یەکەیە لەسەر ئاستی زانکۆیە و بۆ هەموو کۆلێژەکانە بۆردێک دروست دەکرێت لە بەشی ژیری دەستکرد کە نوێنەری هەموو بەشەکان لەم بۆردەدا هەبێت. کەواتە هەموو قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین دەتوانن بەم یەکەیە بگەن".
"ژیری دەستکرد نابێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کار گەر مرۆڤ داتای پێویستی پێ نەدات. ژیری دەستکرد داتای مرۆڤی پێ نەبێت تەمبەلی دەستکردە. چونکە ناتوانێت داهێنان بکات. بۆیە لە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت بریاری دەستنیشانکردنی ڕێژەی چەندی و چۆنی بەکارهێنانی بدرێت".
پ.ی.د. سەمیر جەودەت بیلال
بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەلاحەدین