
ئەمڕۆ رێككەوتی 19ی شوباتی 2025 بە چاودێری "پ.ی.د. بەختیار صابر محمد" سەرپەرشتیاری كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری و بە هەماهەنگی ڕاگرایەتی كۆلێژ، لێژنەی ڕانكینگی كۆلێژ و سەنتەری پەرەپێدانی كار سیمپۆزیۆمێك پەیوەست بە ئامانجی هەشتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان SDG8 كاری شایستە و گەشەی ئابووری بەرێوەچوو.
لە سەرەتادا وتەی بەخێرهاتن و كردنەوەی سیمپۆزیۆم لەلایەن سەرپەشتیاری كۆلێژ پێشكەشكرا، پاشان "م. حسین احمد مصطفى" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار كورتەیەكی دەربارەی ئامانجی هەشتەم SDG 8 پێشكەشكرد، كە ڕۆشنایی خستەسەر پرسەكانی گەشەی ئابووری بەردەوام، گشتگیر و بەردەوامی، دامەزراندنێکی تەواو و بەرهەمدار و کاری شایستە بۆ هەمووان.
لە درێژەی چالاكییەكانی سیمپۆزیۆمدا "پ.ی.د. دڵشاد محمود صالح" سیمینارێكی پێشكەشكرد كە تیشكی خستەسەر بەشداری ئەکادیمی و بڵاوکراوەکان دەربارەی كاری شایستە و گەشەی ئابووری.
شیاوی ئاماژەیە بە بەشداری پسپۆڕانی بوارەكە دوو پانێڵ بەرێوەچوون، یەكەمیان بە ناونیشانی پێوانەکردنی پێشکەوتن لە کاری شایستە و گەشەی ئابووری و پراکتیکەکانی دامەزراندن و مافەکان لە شوێنی کار. هەریەك لە "پ.ی.د. ایوب ئەنوەر سماقەیی" پسپۆڕی پەرەپێدانی بەردەوام، "د. جوان سعدالله رشید" سەرۆك بەشی كارگێڕی و "م. شادان صباح احمد" مامۆستا لە بەشی كارگێڕی وەك پانێلیست بابەتەكانیان پێشكەشكرد و "م.ی. الاء صلاح اسعد" سەرۆكی لێژنەی پەرەپێدانی كار كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری وەك بەرێوەبەری پانێڵ بەشداربوو، هاوكات لە رێگەی پرسیار و سەرنجی ئامادەبوون بابەتەكان زیاتر ڕوون كرانەوە.
پانێڵی دووەم پەیوەست بوو بە بابەتەكانی یەکسانی لە پێدانی مووچە و خۆشگوزەرانی کارمەندان. كە هەریەك لە "پ.د. نەسرەت خۆشناو "، "پ.ی.د. جهرجیس مستهفا خدر" بەرپرسی كاروباری زانستی كۆلێژ و " م.ی. هلز علي حسين" مامۆستا لە بەشی كارگێڕی وەك پانێلیست بابەتەكانیان پێشكەشكرد و "م.ی. محمد جبار حمدعلی" ئەندامی لێژنەی پەرەپێدانی كار وەك بەرێوەبەری پانێڵ بەشداربوو. لە كۆتاییدا، پرسەكانی خەرجیی کارمەند، باشترین پراکتیزە لە جێگیرکردنی کاری دەرچوان، شیکاری گرێبەستی کارکردنی پارێزراو لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا خرایە بەرباس و گفتوگۆ.