
راگەیاندراوێک لەلایەن نووسینگەی یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان سەبارەت پرۆسەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەم خشتەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێ:
قوتابیانی ئازیز زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی ئەم خشتەیی خوارەوە بەشەناوخۆییەکان دابەش دەکرێت وسەردانى بەرێوەبەرایەتیەکانى بەشەناوەخۆیی کوڕان و کچان بکەن بۆ وەرگرتنى شوێنى نیشتەجێ بوونیان.: رۆژی یەک شەممە و دووشەممە رێکەوتی 6-7 /12 کۆڵیژەکانى ( زانست, ئەندازیارى, پەروەردە, کشتوکاڵ, هونەرەجوانەکان, پەروەردەی جەستەیی ).
رۆژی سێ شەممە و چوار شەممە پێنج شەممە 12/10-9-8 تەنها قوتابیانى قۆناغى یەکەمى کۆڵیژەکانى ( ئاداب, کارگێرى ئابورى, زمان, زانستە سیاسیەکان, زانستە ئیسلامیەکان, یاسا, پەروەردەى مخمور)
داواکارین لە قوتابیانی ئازیز رەچاوی رێنماییە تەندروستیەکان بکەن