
ئاگاداریەک بۆ مامۆستایان وقوتابیانی خۆشەویستی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
سڵاوی زانستان لێبێت وهیوای تەندروستی باش وسەلامەتیتان بۆ دەخوازین.
سوپاس بۆ ئامادەكارییەكانى خویندنى ئەلیكترۆنى له زانكۆمان بەو پلانەى دانرابوو بەسەرکەتوویی كۆتایی هات و لە ئێستادا کارایه بۆ گشت قوتابیان، کە بەماوەیەکی زۆر کورت گشت ئامادەکارییەکان ئەنجامدرا.
ئاگادارتان دەکەین کە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەم جۆرە دەبێت:
- سیستمی ساڵانە لە ۲-٥ دەست پێدەکات لە ٤-٦ کۆتایی دێت.
- سیستمی کۆرسات و بۆلۆنیا لە ۲-٥ دەست پێدەکات و لە ۱۸-٦ کۆتایی دێت.
شایەنی باسە چەند کۆلێژێک رۆژی ۲٦-٤ دەستیان بە خوێندنی ئەلکترۆنی کردووە.
هیوای سەرکەوتن بۆ گشت لایەک دەخوازین
لەگەڵ رێزدا
پ.د. جوهر فتاح سعید
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێڕ