
ڕێنمايى ده‌رباره‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى دياريكردنى ئاست بۆ كانديدانى ماسته‌ر و دكتۆرا و خوازيارانى نازناوى زانستى له ڕۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 26/9/2018
- ئه‌م تاقيكردنه‌وه‌يه له لايه‌ن رێكخراوى ئهميدست به هه‌ماهه‌نگى سه‌نته‌رى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئاماده‌كراوه، پرسياره‌كان به شێوازى هه‌لبژاردنه كه (60) شه‌ست پرسيار له خۆ ده‌گرێت و ماوه‌ى تاقيكردنه‌وه‌كه ته‌نها ( 90) خوله‌كه و كاتی درێژكراوه‌ی تێدا نيه.
- تاقيكردنه‌وه‌كه له دوو كاتى جياوازئهنجام ده‌درێت:
- يه‌كه‌ميان كاتژمێر (11) ى سه‌ر له به‌يانى ده‌ست پێ ده‌كات.
- دووه‌ميان كاتژمێر (2) ى دواى نيوه‌رۆ ده‌ست پێده‌كات.
- ده‌بێ به‌شداربوو كاتژمێرێك پێش تاقيكردنه‌وه له شوێنى خۆى ئاماده بێ.
- له دواي ده‌ست پێ كردنى تاقيكردنه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك به‌شداربوو مافی به‌شداریكردنی نامێنێت.
- به هيچ جۆرێك نابێت مۆبايل و ئامێره ئهلكترۆنيهكان بهێنرێنه ناو هۆڵى تاقيكردنه‌وه، قوتابى ده‌بێ ته‌نها قه‌له‌م جافى ڕه‌ش يان شينى پێ بێ له‌گه‌ڵ ناسنامهيهك كه وێنه‌ى له سه‌ر بێ بۆ ناسينه‌وه.
- ليستى تايبه‌تی به شداربووان بۆ هه‌ر هۆڵێك ئاماده ده‌كرێت و قوتابى ده‌بێ له شوێنى دياريكراوى خۆى تاقيكردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
- هه‌ركه‌سێك كه ناوى له ليستى ئاماده بوواندا نه‌بێت مافى به‌شدارى كردنى نيه له‌م تاقيكردنه‌وه‌يه.
بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی شوێن و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه، تكایه ئه‌م دوو فایله‌ی خواره‌وه دابه‌زێنه.
ناوی به‌شداربووان (لیستی یه‌كه‌م)
ناوی به‌شداربووان (لیستی دووه‌م)
ناوی ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه پێداویستی ته‌واویان نیه و ناتوانن تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن