
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی زانکۆی سەلاحەدين- هەولێر ڕاگەیاندنى خولی حەوتەمى ڕاهێنانی پێداگۆجی ده كات. بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانى بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەین, ئەوانەى خوازيارى بەدەستهينانى نازناوى زانستين کە ئارەزووى بەشداری كردنيان هەيه لە خولی پێداگۆجی7، ده توانن ناويان تۆمار بكەن له ڕێگاى لینکى فۆڕمى ئەلکترونى Online Application.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdU4jJUmePlzJiaOglk7d5XQekszfU8EhxNGFV6geLtjLd6ug/viewform
بۆ هەنگاوى یه کەم پێشکەشکار پێویسته فۆڕمى ئەلکترونى پڕ بکاتەوە تا گشت دۆکیومێنتەکان وورد بینی بۆ بکرێت ولە دواى ته واو بوونى ماوەى پێشکه شکردن و ووردبینى کردنى دۆکیومێنتەکان لیستى ناوى وه رگیراوان له خول بڵاو ده کرێتەوه.
له دواى بڵاو کردنەوەى لیستى ناوى وه رگیراوان له خول, پێویستە ئەو دۆکیومێنتانەى خوارەوە ئاماده بکات له فایلێکدا و سەردانى ( سەنتەری ئيبن سینا ) بکەن له زانکۆی سەلاحەدين که دەکەویتە تەنیشت ( کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان لەڕێگای کەرکوک ) بۆ ڕادەست کردنى دۆکیومێنتەکان.
پێداویستی و ڕێنمایی خۆ تۆمارکردن لە خولی پێداگۆجی :
- پاسپۆرت (کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
- دوو وێنەی كەسی.
- دوا بڕوانامە (ماستەر یان دکتۆرا ) / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت) . وە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە ناوخۆ خوێندنیان تەواو کردووە.
- یەکسانکردنی هەمیشەیی دوا بڕوانامە ى (ماستەر یان دکتۆرا ) بۆ ئەو بەڕێزانەی خوێندنیان لە دەرەوە تەواو کردووە.
- بڕوانامە ى به کالۆریۆس / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ ( به مه رجێک نمره ى له 60% که متر نه بێت) .
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی / یەک کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (پێویستە پەسەندکراو بێت ) که 3 سێ ساڵ بە سەر بڕوانامەکە تێپەڕ نەبووبێت لە ڕۆژى دەستپێکردنى خول. تکایە سه یرى (Form1- English Language ( Score) ) بکەن بۆ زانیارى تەواو دەرباره ى مەرجه کانى بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی.
- پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن ( ( Applicant Information Form-Round 7. ( لە خوارەوە دابەزێنە و پڕی بکەوە و پرێنتی بكه ( چاپ) لە گەڵ گشت پێداویستیەکانى تر پێشكەش بكرێت)
- نوسراوی فەرمی لارینەبوون (ڕێگەپێدان) ی شوێنی کارکردن بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە دامەزراون.
- هێنانی نوسراوى (پێوستى بوون بەڕاژه) لە هەر زانکۆیەک بۆ ئەو بەڕێزانەی که دانەمەزراون.
تێبینی :
- تکایه ئاگادار بن ناونوسین به ئۆنلاین واتاى ئەوە ناگەیەنێت کە بەشداربووى لە خولى 7 , پێویستە چاوەڕوانى بڵاو کردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان بکرێت.
- تکایه ئاگادار بن له کاتى ناونوسین به ئۆنلاین گشت دۆکیومێنتەکان به بێ هەڵه/غلط دابنرێت, چونکە هیج مامەڵەیەک وەرناگیرێت له پێشکەشکار ئەگەر هاتوو کەم وکورتى (نقصی) هەبێت. ( ڕاستەوخۆ ناوى پێشکەشکار فەرامۆش دەکرێت).
- لیستى ناوى وەرگیراوان له ( خولى7 ) لە دوای (2هەفتە لە ناونوسین به اونلاین) بڵاو دەکرێتەوه , له دواى ووردبينى كردنى گشت دۆكيومينتەكان.
- له دوای بڵاو کردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان لە خولى7 لە سایتى زانکۆ, پێویسته گشت دۆكيومێنتەكان بەوێنەى ڕەسەن و کوپی بێنن بۆ (سەنتەرى ئیبن سینا). بۆ ئاگادارى وێنەى ڕەسەن تەنها بۆ بە دواداچونە/ تدقیق.
- ماوەى پێشکەش کردنى فایل- دۆکیومێنتەکان تەنها (3 ڕوژە (, لە دواى بڵاو کردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان دەست پێ دەکات.
- تکایه ئاگادار بن تەنها ( 50 ) بەشداربوو وەردەگرێت, واتا فۆرمی ناونوسین به ئۆنلاین ڕادەوستێت که ژمارەى بەشداربووان گەیشته ( 50) بەشداربوو.
- رێکەوتى دەست پێکردنى خول وکاتى وانەکان دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
- لە دواى بڵاوکردنەوەى لیستى ناوى وەرگیراوان له خولى 7 ودەست بەکار بونیان , پێویستە پسوولە (وصل)ی بەشدارى کردن لە خولەکە بدرێت (لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆی سەڵاحەدین وەردەگیرێت). بڕى بەشدارى کردن له خول ( 500,000) هەزار دینارە.
بۆ زانیاری زیاتر،
- دهتوانن پهیوهندی بهم ژمارهى خوارەوە دا بكهن: 07507979756
- یان له ڕێگاى ئیمێلی فه رمى سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی [email protected]