
ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا درێژ کرایەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، له‌هه‌مان كاتدا بڕیاری گۆڕانگاری له واده‌ی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستی و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد.
گۆڕانكارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:
- كاتی پێشکەشکردن لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ دەبێت لە سەنتەری ڕۆشنبیری.
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: تاکو ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2-2-2020) درێژکرایەوە.
- تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رۆژى دوشەمە رێكه‌وتی (10-2-2020) ئەنجام دەدرێت.
ده‌ستپێكردنی خوێندن: ڕێكه‌وتی (1/3/2020).