به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جیاجیای زانستی، ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌وروپی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به وه‌كاله‌ت پێشوازیان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ئاماده‌بوو، سه‌رۆكی زانكۆ كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و پێكهاته‌و ژماره‌ی كۆلیژو به‌شه‌كانی بۆ شاندی میوان پێشكه‌ش كرد.هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیی و زانستییانه‌ی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ زانكۆكانی دیكه‌ی جیهانیدا هه‌یه‌تی به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و گۆڕینه‌وه‌ی قوتابیانی خوێندنی باڵا و چه‌ندین بواری دیكه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به پاڵپشتییه دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به زانكۆكان كرد، به‌تایبه‌تی له كاتی شه‌ڕی دژ به
تیرۆرستانی داعش و دوای له‌ناوچوونی داعش، زانكۆی سه‌لاحه‌دین باوه‌شی بۆ قوتابیانی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كرده‌وه و له زانكۆی سه‌لاحه‌دین درێژه‌یان به خوێندندا.
له به‌رامبه‌ردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و هیواخوازبوون ببێته خاڵی به‌هێزی دروست بوونی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانیان له‌نێوانیاندا.