ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین بەشدارییان لە دیداری کەزی کرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى(دیدارى کەزى بۆ خانمانى ئەکادیمى) لە زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا.
دیدارەکە یەکشەممە بە چاودێرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى خانمانى ناوەندەکانى خوێندن لە زانکۆ و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لەبارەى رۆڵى خانمان لە سەرکردایەتیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا کرا.