![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-05/viber_image_2022-05-10_13-31-24-.jpg?itok=kT3AlgYM)
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- سیمینارێكی بۆ د. چنار سعد عه‌بدوڵلا ڕێكخست
ئه‌مڕۆ بەرواری ۱٠ ی ٥ ی ۲٠۲۲ له هۆڵی ( پ.د. خالید سعید) لە کۆلێژی یاسا پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری له سیمیناری (كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له میانی ژیانی د.چنار سعد عه‌بدوڵلا ) كرد، كه ئه‌م سیمیناره له‌لایه‌ن كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بۆ د. چنار سعد له چوارچێوه‌ی بابه‌تی كوردناسی ڕێكخراوه
پ.ی.د.كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م جۆره سیمیناره گرنگ و پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆ و ڕۆشنبیران و یاسا ناسان دروستبكه‌ین
جێگای ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی كۆلێژی یاسا خواست.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر