![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/viber_image_2022-02-28_13-46-31-.jpg?itok=NKr26EtO)
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به ( د.یوسف محمد صاڵح نوری) به‌خشی
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ( پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدامین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، له دیوانی زانكۆ پێشوازی له ( د.یوسف محمد صاڵح نوری)، مامۆستا له كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان/ به‌شی سامانی ئاژه‌ل /پسپۆری Animal breeding-Molecular Genetics كرد، بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌ڕێزیان له پله‌ی ( پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر) بۆ پله‌ی ( پڕۆفیسۆر).
سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زانست و زانكۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.د. یوسف محمد ) زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد