![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-04/viber_image_2022-04-22_10-17-52-.jpg?itok=iWZyxfDU)
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به ( د. مسعود حمید) به‌خشی.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ( پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، له دیوانی زانكۆ و بە ئامادەبوونی ( پ..ی.د.کاوان ئیسماعیل ) ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشوازی له (د. مسعود حمید) مامۆستا له كۆلێژی یاسا كرد، بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌ڕێزیان له پله‌ی ( پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر) بۆ پله‌ی ( پڕۆفیسۆر).
سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (د. مسعود حمید) زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر