![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-09/viber_image_2022-09-21_13-12-49-.jpg?itok=J21hfa2S)
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به ( د. فریدون عبدالقادر صالح) به‌خشی.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ( پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازی له (د. فریدون عبدالقادر صالح) مامۆستا له کۆلێژی زانست كرد، بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌ڕێزیان له پله‌ی ( پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر) بۆ پله‌ی ( پڕۆفیسۆر).
سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (د. فریدون عبدالقادر صالح) زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر