كردنه‌وه‌ى ئه‌م لقه نوێيه خزمه‌تێكى گه‌وره بە قوتابییان ده‌كات و لەگەڵ بازاری کار دەگونجێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى هه‌لى كار.
له ئێستادا چه‌ندين تاقيگه‌ى پێشكه‌وتووى تايبه‌ت به بۆماوهزانى گه‌ردى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراونه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام پێويستيان به ده‌رچووانى ئه‌م لقه نوێيه ده‌بێت.
پرۆگرامى خوێندنى ئه‌م لقه نوێيه ئاماده‌كراوه به‌پشت به‌ستن به پرۆگرامى خوێندنى زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانى جيهان.
بۆماوهزانى گه‌ردى بوۆتە به به‌ردى بناغه‌ى زانستى زينده‌وه‌رزانى هاوچه‌رخ وه رۆڵێكى باڵاى هه‌يه له ده‌ستنيشانكردنى نه‌خۆشيه‌كانى وه‌كو شێرپه‌نجه و ئۆتيزم و چه‌ندان نه‌خۆشى تر.