
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمارکردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم ڕادەگەیەنێت
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ۱٦ ی ۱٠ ی ۲٠۲۲ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی تۆمارکردنی بەئەلیکترونیکردنی سیستەمی وەرگرتی قوتابیانی قۆناغی یەکەم ئەنجام دەدات.
بۆ یەکەم جارو وەک یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان، هەنگاوی بەسیستەم کردنی مامەلەی قوتابیانی قۆناغی یەکەم ڕادەگەیەنین، کە مەبەست ڵێی نەهێشتن یان کەم کردنەوەی ڕۆتین و کار ئاسانی بۆ چینی قوتابیان وکەس و کارەکانیانە.
بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگهێشت دەکەین.
شوێن:سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین
نزیک کۆلێژی ئەندازیاری
کاتژمێر ۱۱:۳٠ پێش نیوەڕۆ
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر