
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر سوپاسی رێزدار (مه‌سرور بارزانی) دەکات
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر سوپاسی رێزدار (مه‌سرور بارزانی)، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات لە بەرامبەر تەرخانکردنی زیاتر لە (٧) ملیار دینار بۆ پشتیوانی قوتابیان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی مانگی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (70)ی ئه‌نجوومه‌ن په‌سند كراوه و واژووی سه‌رۆكی حكوومه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ پشتیوانی قوتابیان و خوێندكاران و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاره‌كه‌دا، فه‌رمان كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڕیاره‌كه له (1ی كانوونی دووه‌م 2022) بۆ ساڵی خوێندنی (2021 - 2022) جێبه‌جێ بكات.