لەسەر ڕاسپاردەو بڕیاری پ.ی.د.کامران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، سندوقی سکاڵاو پێشنیار کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو، لەڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ١٠ دەکەوێتە کار.
لەماوەی ڕابردوو زانکۆی سەڵاحەدین، بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەنتەری زمان و وەرگێران، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی، سەنتەر توێژینەوەی زانستی، هەروەها وەرگرتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم، بەئەلیکترۆنی کردووە.
بەئەلیکترۆنیکردنی سکاڵاو پێشنیار دوا هەنگاوی زانکۆی سەڵاحەدین نابێت و کارکردن بۆ پێشخستنی زانکۆ و بەسیستەم کردنی دامەزراوەکان بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەیە لەڕۆژی دووشمە ٢٤ی١٠ قوتابیان، فەرمانبەران و مامۆستایان، دەتوانن لەڕێگای وێبسایت و پەیجی فەرمی زانکۆ و لەڕێگەی ئەو لینکەی بڵاودەکرێتەوە،سکاڵاو پێشنیاری خۆیان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن،و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند سەرپەرشتی دەکرێت و یەکلایی دەکرێتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر