![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/rr_0.jpg?itok=8id9yL6Z)
زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، پێشوازی لە مەزھەری خاڵقی کرد.
ھونەرمەندی گەورەی کورد مەزھەری خاڵقی، لە بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی-زانکۆی سەڵاحەدین، بەشداری ڕۆژی زمانی شیرینی کوردی کرد و لە مەراسیمێکی شایستەدا سیمینارێکی بە ناونیشانی ( فەرھەنگی کورد لە مێژوودا ) پێشکەشکرد.
خالقی لە درێژەی وتارەکەیدا باسی لە ڕۆڵ و پێگەی زمانی کوردی کرد لە ژیان و ناسنامەی میللەتاندا، ھەروەھا باسی لەوە کرد کە زمانی کوردی فەرھەنگێکی دەوڵەماندی ھەیە و ھاوشێوەی زمانەکانی تری جیھان کارێگەری ھەیە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار.