![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-01/1.jpg?itok=zN5_kc0j)
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەسەر ئاستی عێراقدا یەکەمە
بەپێی دوا ڕیزبەندی گۆڤاری (Web of Science) نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی (٨/١/٢٠٢١) بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لە نێو هەموو زانکۆ عێراقی و کوردستانییەکاندا، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ڕیزبەندی یەکەمدایە.
ئەو گۆڤارە نێودەوڵەتییە داتای (٥)ساڵی بەیەکەوە کۆکردۆتەوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦-٢٠٢٠، بەو پێیە لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لەسەر ئاستی جیهان توێژینەوەکانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەلایەن توێژەرانی زانکۆو دامەزراوە ئەکادیمییەکانی جیهان سوودی لێوەرگیراوە ، وەک سەرچاوەی زانستی لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و سایتەیشنی بۆ کراوە.
شیاوی باسە گۆڤاری (Web of Science) نێودەوڵەتی، سەرپەرشتی زیاتر لە (١٢)هەزار گۆڤاری زانستی فاکتەری کاریگەر دەکات لەسەر ئاستی جیهان.