
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر ٤۱ـەمین خولی دەرچووانی بەڕێوەدەبات
لەسەر ڕاسپاردەی پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، رۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی ۲۸ ی ئەیلوولی ۲٠۲۲ لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری کاتژمێر ( ٦:۳٠ - شەش و نیو )ـی ئێوارە ئاهەنگی دەرچوون بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱ - ۲٠۲۲ لە ژێر ناونیشانی خولی شەهیدانی زانست و قەڵەم بەڕێوەدەبات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر