ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٤ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و “ د.کارزان کازم” بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین و “ ڕێبین عەبدولسەلام“ ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی قواتابییان و لاوان و “ زاهیر زاهیر” بەرپرسی لقی قەڵات و “ سامان عەبدوڵلا” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیە میکانیزیمێک بۆ کارکردنی هاوبەش لەم پڕۆژە و چالاکییە داندراو و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خزمەتکردنی دەرچووانی پۆلی ١٢ ـی ئامادەیی.
شوێنی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین: سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین.
کات: ٩ـی بەیانی تا ١ـی نیوەڕۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر