ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٥ “پ.د.شەریف مولود شەریف” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی “ پ.ی.د.شوان عومەر “ بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لەگەڵ بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری سەرجەم کۆلێژەکان کۆبوویەوە.
ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و پێداچوونەوە بە ڕێبەری دڵنیایی جۆری بوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.