بەشەکانی تەلارسازی لە هەردوو زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و زانکۆ ئیشک یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتیان دەربارەی ئەندازیاری تەلارسازی و دیزاینی ناوەوە لە ڕۆژانی ٧ و٨ ی شوباتی ٢٠١٨ لە باڵەخانەی زانکۆی ئیشک لە هەولێر ئەنجام دا. کۆنفرانسەکە بە ناوی ICAD2018 بوو و بڕیارە هەردوو ساڵ جارێک ئەندام بدرێت. توێژەران لە چەندان وڵاتی جیاواز و لە هەرێکی کوردستان و عیراق بەشداریان تێدا کرد.