ڕێککەوتی ١٢ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و هه‌ماهه‌نگی بهریوبهرایهتی گشتی ده‌لانی پزیشكی وۆركشۆپی “ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیرپهنچه “ بەڕێوەچوو.
لەم وۆرکشۆپە “ م.ئاریان حسێن دزەیی” بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و نوێنه‌رانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ولێر و ڕاگرایەتی کۆلیژی یاسا ئامادەیبوون كۆمه‌ڵێك زانیاری جۆراوجۆر پێشكه‌شكرا.
دواتر سیمینارێک لەلایەن “د.سامی سلیم)به‌ناونیشانی(هۆشیاری نه‌خۆشی شیرپهنچه)پێشکەشکرا.
دواتر بابه‌تی (ئایا تاقیگه‌ی پزیشكی چییه)له‌لایه‌ن (جهاد سید یعقوب) پێشکەشکرا.
(د.احمد عبدالقادر ) بابه‌تی رۆلی تاقیگه له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نچه ) پێشكه‌شكرد.
بابه‌تی (چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی پشكنینی پێشوه‌خته بۆ خانمان)پێشكه‌شكرا
بابه‌تی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تایبه‌ت به شێرپه‌نچه له لایه‌ن “پرۆفیسۆر دكتور عباس برهان” به‌رێوبه‌ری دڵنیایی جۆری پێشكه‌شكرا
د.مینا عبدالحكیم به‌رێوبه‌ری ده‌رمانخانه‌ی ده‌لانی بابه‌تی (ڕۆلی ده‌رمانساز له گه‌ل چاراخوازان به‌تایبه‌تی چاره‌خوازانی شیرپهنچه)پێشكه‌شكرد