
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشوازى له‌شاندێكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان كرد
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشوازى له‌شاندێكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان كرد، ئه‌مه‌و لهدانێشتێكدا باس له‌پرۆسه‌ى خوێندن به‌گشتى كرا و جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى زانستى لهزانكۆكانى كوردستان، هاوكات باس له تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى خوێندنى باڵا كرا، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له كه‌مپى زانكۆى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا، ئه‌مه‌و سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا باسیان له‌وه كرد كه له‌ماوه‌ى ئه‌م خوله په‌رله‌مانییه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌مپى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام باسى لێوه بكرێ له‌نێوه‌ندى په‌رله‌ماندا، تا ئه‌و كاته‌ى ده‌چێته وارى جێبه‌جێكردن و ده‌ستكردن به‌كار له پرۆژه‌ى كه‌مپى زانكۆدا، له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى په‌رله‌مانى كوردستانى به‌رز نرخاند تا پرۆژه‌ى كه‌مپى زانكۆ بچێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌گه‌وره‌ترین زانكۆى كوردستان ده‌ژمێردرێ و زانكۆى دایكه.